پاش کۆتاهاتنی قۆناغەکانی پاڵاوتن لە خولی نایابی بالەی یانەکانی ئێراق کە 15 یانە تێیدا بەشدار بوو دابەشی سەر چوار کۆمەڵە کرابوون، دواجار هەشت یانەی گەیشتوو بە قۆناغی هەشتی خولەکە دەرکەوتن.
لە کۆمەڵەی یەکەمی ئەو یانانە، یانەی غازی بەسرە بە پلەی یەکەم و سمود بە پلەی دووەم گەیشتنە قۆناغی هەشت و هەروەک لە کۆمەڵەی دووەم بەحری و مەسافی شیمال بلیتی گەیشتنیان بەو قۆناغە یەکلاکردەوە.
ئەمە و لە کۆمەڵەی سێیەم، #هەولێر# بە یەکەمی ڕیزبەندی و حەبانیە بە پلەی دووەم لە قۆناغی هەشت خۆیان بینییەوە و هەرچی لە کۆمەڵەی چوارەم و دوا کۆمەڵەیە پێشمەرگەکان و نەینەوا گەیشتنە نێو کێبڕکێ بەهێزەکانی قۆناغی هەشتی یارییەکانی خولی نایابی بالەی یانەکانی ئێراق.
[1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 194
Donnez votre avis sur ce produit!