ئەمڕۆ چوارشەممە #15-11-2023#، #مەسرور بارزانى#، سەرۆکى #حکومەتی هەرێمى کوردستان#، پێشوازى لە ڤۆلکەر پێرتس، سەرۆکى تیمى سەربەخۆى پێداچوونەوەى ستراتیژى بە ئەرکى نێردەى نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئێراق (یونامی UNAMI) کرد.
سەرۆکی تیمەکە تیشکی خستە سەر ئامانجی سەردانەکەی کە هەڵسەنگاندنی ئەرک و کارەکانى تیمى نێردەى نەتەوە یەکگرتووەکانە لە ئێراق (UNAMI).
سەرۆکی حکومەت جەختی لە پێویستیى مانەوەی ئەرکی یونامی لە ئێراق و هەرێمی کوردستان و گرنگیی کاراتربوونی ڕۆڵە سیاسییەکەی کرد بۆ یارمەتیدانی ئێراق و هەرێمی کوردستان لەپێناو ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگ و ئاڵنگارییەکان و سەقامگیریی سیاسی و پتەوکردنی بنەما و دامەزراوە دیموکراتییەکان و پاڵپشتی سیستەمی فیدراڵی و جێبەجێکردنی ماددەکانی دەستوور، بە تایبەتیی ماددەی 140 و ڕێزگرتن و پاراستنی مافە دەستوورییەکانی گەلی کوردستان و گشت پێکهاتەکانی ئێراق. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 198
Donnez votre avis sur ce produit!