ڕۆژی چوارشەممە #15-11-2023# لە سەڵاحەددین #مەسعود بارزانی# پێشوازی لە بەڕێز حسێن عەلی ساڵح ئەلفەزالە یەکەمین کونسوڵی گشتیی وڵاتی قەتەر لە #هەولێر# کرد.
لە دیدارەکەدا کونسوڵی گشتیی قەتەر لە هەولێر سڵاوی ئەمیر و سەرۆک وەزیرانی قەتەری بە سەرۆک بارزانی گەیاند و خۆشحاڵیی خۆی بە دەستبەکاربوونی لە هەرێمی کوردستان نیشاندا و ڕایگەیاند کە هەوڵەکانی بۆ هاوکاری و هەماهەنگی لە بواری بووژانەوە و ژێرخانی ئابووری و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا دەخاتەگەڕ.
هەر لەو دیدارەدا سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی و دەست خۆشی لە کونسوڵی گشتیی قەتەر کرد و پێشوازیی لە بەرزکردنەوەی ئاستی پەیوەندیی دیپلۆماسیی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی قەتەری کرد و جەختیشی لە پەرەپێدانی دۆستایەتی و پەیوەندیی نێوان هەردوولا کردەوە.
ئاڵوگۆڕکردنی بیروڕا لەبارەی دواپێشهاتەکانی ناوچەکە تەوەرێکی تری ئەو دیدارە بوو. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 211
Donnez votre avis sur ce produit!