تیپی تۆپی پێی یانەی وەرزشی پێشمەرگە توانی هەنگاوەکانی سەرکەوتن دەست پێبکات دوایی ئەوەی لە یارییەکی بەهێزدا لە ڕکابەرەکەی یانەی الحسین ی بردەوە .
لە چوارچێوەی یارییەکانی خولی نایابی تۆپی پێی یانەکانی عێراق و لە جەولەی پێنجەمی یەکەم قۆناغی خولەکە ، یانەی پێشمەرگە لەسەر یاریگەی خۆیدا و لە ناوچەی فەرماندەیی میوانداری لە یانەی الحسین کرد ، له و یارییەدا و لەسەرەتاوە یاریزانانی پێشمەرگە بە ئاستێکی بەرز بینران و لە خولەکی 13 ی گێمەکەدا ، توانیان گۆڵی یەکەم لە ڕێگەی یاریزان ، کینکسلی اوبومینو ایزی ، تۆمار بکەن و ئه و گێمە بە تاکە گۆڵێک لەبەرژەوەندی سەوز پۆشەکانی شاری سلێمانی کۆتایی هات .
لە گێمی دووەمدا دووبارە یاریزانانی پێشمەرگە بە ئاستێکی بەرزتر بینران و لە خولی 70 یاریزان ، محەمەد تەقی گۆڵی دووەم و کۆتا گۆڵی یارییەکەی تۆمار کردوو لە کۆتایش پێشمەرگەکان توانیان بە دوو گۆڵی خاوێن بردنەوەیەکی بە نرخ بەدەست بهێنن و کۆی خاڵەکانیان بۆ 6 خاڵ بەرز کردەوە لە 4 یاری دا و یارییەکی دواخراویشی ماوە .
[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 199
Donnez votre avis sur ce produit!