ناونیشانی پەرتووک: دەنگ و ئاوازە کوردییەکان
وانەیەک لە سرووشتى فسیۆلۆجی و مۆسیقایی بۆ دەنگ و ئاوازى کوردی
ناوی نووسەر:عادل الهاشمی
ناوی وەرگێڕ: #زاهیر محەمەد# کۆیی
وەرگێڕان لە زمانی: عەرەبی
شوێنی چاپ: هەولێر
دەزگای پەخش: وەزارەتى ڕۆشنبیرى. بنکەى مەقام
ساڵی چاپ: 2012
وتەیەک باشە بگوترێ
وەرگێڕ
خوێنەری بەڕێز : ئەو نامیلکەیەى لەبەر دەستتدایە دەربارەى هەندێک لە گۆرانیبێژانی کوردە ..گرنگییەکەى لەوەدایە نووسەر و شرۆڤەکارو ڕەخنەگرو لێکۆلەرەوەیەکی هونەری بە تواناى عەرەبی ئێراقی نووسیویەتى (ئەگەرچی لە هەندێک شوێندا بەباشی بۆ بابەتەکە نەچووە و ڕایەکی کەمێک دوورلە ڕاستى پێکاوە .. لە هەندێک جێگای تریش نەیتوانیوە بە ڕاست و درووستى ناوى کوردستان ببات جا لەبەر هەر هۆیەکی تایبەت بەخۆی بوبێ. ئەو سەردەمەى نووسینەکەى تێدا نووسیوە لەوانەیە بۆ ئەو گونجاو بوبێت هەموو ڕایەک بە ڕاستینەى خۆی بڵێت .. لێرەدا تا ڕادەیەک مافی پێدەدەین ... وەرگێڕ ) .
لە سەر پێشنیارى بەڕێز بەڕێوە بەری بنکەی مەقام مامۆستا (#نایف شێخانی# ) بە پێویستمان زانى ئەو نامیلکەیە وەربگێڕینە سەر زمانى کوردی، چونکە ئێمە تاکوو ئەمڕۆ ڕەخنەگرو شرۆڤەکارێکی ئەوەندە بە توانامان نییە. وەک ئەو نووسەرە بنووسێت دەربارەى هونەری گۆرانی و مۆسیقا .... ئەگەر چی ئەو نووسەرە زیاتر لەسەر هونەری گۆرانی و مۆسیقای عەرەبی دەنووسێت و شارەزاترە.[1]
Lire le livre: دەنگ و ئاوازە کوردیەکان
Télécharger Total:
59 fois
Nous demandons à tous les auteurs, traducteurs et éditeurs de nous informer s'ils ne sont pas d'accord pour avoir leurs livres téléchargés depuis un serveur Kurdipedia.
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 381