قایمقامی شارۆچکەی #ئامێدی# ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: ژمارەیەک پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری شارۆچکەکە جێبەجێ دەکرێن و حکوومەت چوار ملیار و نیوی بۆ ئەو مەبەستە دابین کردووە.
وارشی سەلمان، قایمقامی ئامێدی ڕایگەیاند: لە سنووری شارۆچکەی ئامێدی ژمارەیەک پڕۆژەی خزمەتگوزاری جێبەجێ دەکرێن، #حکومەتی هەرێمی کوردستان# چوار ملیار و 500 ملیۆن دیناری بۆ ئەو پڕۆژانە دابین کردووە، دوای تەواوبوونیان کاریگەریان لەسەر ناوچەکە دەبێت، چونکە ئەو پڕۆژانە پێویستی دەڤەرەکەمانن بۆ زیاتر گەیاندنی خزمەتگوزاری.
قایمقامی ئامێدی دەڵێت: پڕۆژەکان هەمەجۆرن لەوانە درووستکردنی ڕێگای پیادە بۆ چەندین ناوچەی شوێنەواریی ئامێدی، درووستکردنی شەقام لە شارەدێی #سەرسەنگ# و پارکێکی نوێ لە شارەدێی سەرسەنگ.
وارشین سەلمان ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: ئێستا پارکی دەروازەی ئامێدی لە قۆناغی کۆتاییە و دوای تەواوبوونی بەڕووی هاووڵاتییان و گەشتیاراندا دەکرێتەوە، ساڵی ڕابردوو چەندین پڕۆژە جێبەجێکراون، چونکە دوای سەردانی سەرۆکی حکوومەت زنجیرەیەک پڕۆژە لە ئامێدی جێبەجێکران. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 324
Donnez votre avis sur ce produit!