یەکێتی ناوەندی گۆڕەپان و مەیدانی ئێراق بە هاوکاری لقی یەکێتییەکە لە شاری موسڵ و لەسەر ڕێگەی کۆمەڵگەی سەدیر بۆ دارستان یەکەم چالاکی خۆی کە ڕاکردنی ماوە درێژە بۆ کوڕان و کچانی یانە فەرمییەکانی سەر بە یەکێتییەکەی ئەنجام دەدات.
ئەمه و لەو ڕاکردنە ماوە درێژەداو بۆ ئاستی پێشکەوتوانی کچان، پێشمەرگەکان دوایی ئامادەکارییەکی چڕ بەشداری دەکەن.
سەبارەت بە بەشداریان، (نزار ئەکرەم)، سەرپەرشتیار و ڕاهێنەر لە تیمی گۆڕەپان و مەیدانی یانەی پێشمەرگە تایبەت بە پێشمەرگە سپۆرت وتی، تیپەکەمان ئامادە کاری تەواوی کردووە بۆ ئەم چالاکییە بەهێزە و دەمانەوێت ژمارەیەکی قوورس بین لە ململانێکانی دا.
نزار ئەوەشی ئاشکرا کرد کە بە چوار کیژە یاریزان بەشداری دەکەن کە بریتین لە (#ئەڤین سەعید#، #چاوان بەهادین# ، ئامال خزر و دیانە).
جێگەی باسە بەڕێوەچوونی ڕاکردنی ماوە درێژەی کچانی پێشکەوتوانی یانەکانی ئێراق ماوەکەی 8 کیلۆ مەتر دەبێت و دواتر و پاڵەوانانی خەڵاتی تیمی و تاک دەکرێن.
[1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 291
Donnez votre avis sur ce produit!