لەپێناو ئیدانەکردن و شەرمەزارکردنی ئه و هێرشە ناڕەوایەی دوێنێ شەوی سەر #هەولێر# ی هەمیشه سەربەرزو کردەوە تیرۆریستیەکانی پێشوتریش.
ئەمڕۆ ژمارەیەک هاوڵاتی شارەکەمان داوای مۆڵەتی خۆپیشاندانیان کردوه و بڕیارە سعات 10:30 گەورە و بچووک چین و توێژەکان، بۆ گەیاندنی دەنگی مەزڵومیەت و ڕیسواکردنی بکەرانی ئەوتاوانە لەبەردەم بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان لەسەر شەقامی 100 مەتری گردبوونەوەی جەماوەری بکەن و مۆڵەتیان پێدراوه و ئێمەش پشتیوانیان لێدەکەین و لەگەڵیان دەبین.
بۆیە داوا لەجەماوەری هەمیشه سەربەرزی هەولێرو دەووربەری دەکەین، بۆ گەیاندنی دەنگی هەولێرو پڕۆتستۆکردنی ئه و تاوانە، بەشداری فراوان بکەن.
دروود بۆ ڕۆحی شەهیدان و هیوای سەلامەتی بۆ برینداران.[1]
هەولێر هەولێره و نابەزێ و ناترسێ وناهەژێ....
#ئومێد خۆشناو#
پارێزگاری ھەولێر
تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 225
Donnez votre avis sur ce produit!