ئەمڕۆ #16-10-2023# لە بارەگای مەکتەبی سیاسی، #فازڵ میرانی# بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی #پارتی دیموکراتی کوردستان#، پێشوازی لە (مەمەد مەولود یاکوت) کونسوڵی گشتیی تورکیا لە ھەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری کرد.
لە دیدارەکەدا وێڕای بەخێرھێنانی میوانان، گفتوگۆ لەبارەی دوایین پێشھاتەکان و دۆخی گشتی ئێراق و ناوچەکە و پێویستی چارەسەرکردنی کێشەکانی ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدڕاڵ بە پابەندبوون بە دەستوور و لە ڕێگای دیالۆک کرا.
ھەروەھا میرانی ئاماژەی بەوە کرد کە پێویستە مافی گشت پێکھاتەکانی ئێراق پارێزراو بێت و سەقامگیری ئەمن و ئاساییش لە ناوچەکە لە خزمەتی ھەموو لایەک دایە.
ھاوکات کونسوڵی گشتی تورکیا سوپاسی مەکتەبی سیاسی کرد بۆ ئەم دیدارە و ھیوای خواست بتوانێت برەو بە پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ ھەرێمی کوردستان بدات، بەتایبەتیی لەو بوارانەدا کە بۆ ھەردوولا گرنگن.
دواتر پڕۆسەی ھەڵبژاردنی پەڕڵەمانی کوردستان و پەیوەندییەکانی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# کە ئێستا باشە و پێویستە باشتر بکرێت و چەند پرسێکی دیکە کە جێی بایەخی ھاوبەشن، تەوەرێکی تری دیدارەکە بوون. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 276
Donnez votre avis sur ce produit!