ئەمڕۆ سێشەممە #16-01-2024# #مەسرور بارزانی#، سەرۆکی #حکومەتی هەرێمی کوردستان# لە داڤۆس، لەگەڵ شاندێکی شانشینی بەحرەین بە سەرۆکایەتیى شێخ سەلمان بن خەلیفە ئال خەلیفە، وەزیری دارایی و ئابووری نیشتمانی کۆبووەوە.
شاندەکە بە ناوی شا حەمەد بن عیسا ئال خەلیفە، شای بەحرەین، سەرکۆنەی هێرشەکانی سەر #هەولێر#یان کرد و پرسە و هاوخەمیى وڵاتەکەیان بە سەرۆکی حکومەت گەیاند.
شاندەکە ئامادەیی شانشینی بەحرەینیان بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا نیشان دا.
سەرۆکی حکومەت سوپاسی پشتیووانیی شانشینی بەحرەین و بەتایبەتیی شا حەمەد بن عیسای کرد و خواستی بەهێزترکردنی پەیوەندیی دوولایەنەی دووپات کردەوە. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 177
Donnez votre avis sur ce produit!