ئەمڕۆ سێشەممە #16-01-2024#، #مەسرور بارزانی#، سەرۆکی #حکومەتی هەرێمی کوردستان#، لە داڤۆس، لەگەڵ جەیک سولیڤان، ڕاوێژکاری ئاساییشی نیشتمانیی ئەمەریکا کۆبووەوە.
تەوەری سەرەکیى کۆبوونەوە تایبەت بوو بە هێرش و پەلاماردانی #هەولێر# و گرنگیی پاراستنی ئاساییش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان.
ڕاوێژکاری ئاساییشی نیشتمانیی ئەمەریکا وێڕای دەربڕینی پشتیووانی بۆ هەرێمی کوردستان، جەختی کردەوە کە لەگەڵ سەرۆک جۆ بایدن، تاوتوێی ڕێکارەکانی پاراستنی ئارامیی هەرێم دەکات.
سەرۆکی حکومەت دووپاتی کردەوە کە بەردەوامبوونی هێرشەکان و بەئامانجگرتنی هاووڵاتییانی سڤیل، هیچ پاساوێک هەڵناگرێت و پێویستە کۆتایی پێ بهێنرێت. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 176
Donnez votre avis sur ce produit!