ئەمڕۆ سێشەممە #16-01-2024# #مەسرور بارزانی# سەرۆکی #حکومەتی هەرێمی کوردستان# لە داڤۆس ، لەگەڵ بیشر ئەلخەساونە سەرۆک وەزیرانی شانشینی هاشمی ئوردنی کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، سەرۆک وەزیرانی ئوردن، سڵاو و ڕێزی شا عەبدوڵڵای شای ئوردنی بە سەرۆکی حکومەت گەیاند.
هەردوولا هاوڕابوون لەسەر سەرکۆنەکردنی هێرشەکانی سەر #هەولێر# کە پێشێلکاری و دەستدرێژییەکی ناڕەوایە بۆ سەر سەروەری ئێراق.
پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و شانشینی ئوردن بە تایبەتیی لە بوارەکانی وەبەرهێنان و ئاڵوگۆڕی بازرگانیدا، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 181
Donnez votre avis sur ce produit!