ئەمڕۆ سێشەممە #16-01-2024# #سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان# و #حکومەتی هەرێمی کوردستان#، بە مەبەستی تاوتوێکردن و دیاریکردنی نەخشە ڕێگەیەک بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی کوردستان، لە سەرۆکایەتی هەرێم لەگەڵ کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی ئێراق کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا خشتەیەکی کارکردن و پێداویستییەکان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی کوردستان گفتوگۆی لەبارەوە کرا و سەرۆکایەتیی هەرێم و ئەنجوومەنی وەزیران ئامادەیی خۆیان بۆ دابینکردنی پێدویستییەکان نیشان دا و هەرچی زوو ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی کوردستانیان دووپات کردەوە.
لای خۆیانەوە شاندی کۆمیسیۆن سوپاسی ئامادەیی هەرێمی کوردستانیان کرد بۆ سەرخستنی هەڵبژاردن و دووپاتیان کردەوە کە بەپێی خشتەیەک کە لەگەڵ وادە یاساییەکان بگونجێت، ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی کوردستان دەکەن. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 219
Donnez votre avis sur ce produit!