ئەمڕۆ سێشەممە #16-01-2024#، #مەسرور بارزانی# سەرۆکی #حکومەتی هەرێمی کوردستان#، لە داڤۆس ، لەگەڵ ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کۆبووەوە.
لە دەستپێکی کۆبوونەوەدا، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئاماژەی بەوە دا بە توندترین شێوە سەرکۆنەی هێرشەکەی #هەولێر# دەکەین کە پێشێلکارییەکی ئاشکرای سەروەری ئێراقە. هاوخەمی وڵاتەکەشی لەگەڵ بنەماڵە و کەسوکاری قوربانییانی هێرشەکە دەربڕی.
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دووپاتیشی کردەوە کە ئەمەریکا و سەرۆک جۆ بایدن، ئەم هێرشانە بۆ سەر هەرێمی کوردستان بە هەڕەشەی جددی وەردەگرن و هەوڵی پێویست بۆ پاراستنی ئاساییش و سەقامگیریی هەرێم دەدەن.
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا هەروەها سڵاو و ڕێز و پێزانینی بۆ سەرۆک #مەسعود بارزانی# هەبوو.
سەرۆکی حکومەت جەختی لەوە کردەوە کە ئەم هێرشانە بێ پاساو و ناڕەوان و نابێ چیتر کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە بەرانبەر ئەم پەلامارانە بێ دەنگ بێت.
گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و دابینکردنی مافە دەستوورییەکانی هەرێم، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 164
Donnez votre avis sur ce produit!