سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی #حکومەتی هەرێمی کوردستان#، بەتوندی ئیدانەی هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر دەکات و دەڵێت: ئامانجی هێرشەکان ڕێگریکردنە لە پێشکەوتن و وەبەرهێنان.
ئەمڕۆ هەینی #26-01-2024# #سەفین دزەیی#، سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس لە پەیامێکدا ڕایگەیاند، ئەم هێرشانە نابنە ڕێگر لە بەردەم بەدیهێنانی کوردستانێکی بەهێزتر.
سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئاماژەی بەوەدا، بەتوندی ئیدانەی هێرشەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆر دەکەن، هاوکات هێرشەکان خەڵک و ژێرخانی هەرێمی کوردستانیان کردووەتە ئامانج.
دزەیی باسی لەوەشکرد، ئامانجی هێرشەکانیش ڕێگریکردنە لە پێشکەوتن و وەبەرهێنان. جەختی لەوەشکردەوە، ئەم جۆرە هێرشە قێزەونانە نابنە ڕێگر لە بەردەم بەدیهێنانی کوردستانێکی بەهێزتر. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 209
Donnez votre avis sur ce produit!