ئەمڕۆ پێنجشەممە #28-07-2022#، #فازڵ میرانى#، سکرتێرى مەکتەبى سیاسیی #پارتی دیموکراتی کوردستان#، پێشوازیى لە پ.د. ئاریان شیخ خالس بەرزنجى، سەرۆکى ئەنجوومەنى باڵاى کوردستان بۆ پسپۆڕییە پزیشکییەکان و شاندى یاوەرى کرد.
لە دیدارەکەدا، وێڕاى بەخێرهاتنى شاندەکه، فازڵ میرانی دەست خۆشیى لێیان کرد بۆ بەدەستهێنانى متمانەى نێودەوڵەتیى بۆردى ئوردنى بۆ نەخۆشخانە و سەنتەرەکانى ڕاهێنانى سەر بە ئەنجوومەنى باڵاى کوردستان بۆ پسپۆڕییە پزیشکییەکان و ئەم هەنگاوەی بەرز نرخاند بۆ کوردستان لە هەر سێ پارێزگاى #هەولێر#، #دهۆک# و #سلێمانى# و، هیوایشى خواست کە بەردەوام بن لە بەدەستهێنانى ئەم جۆرە دەستکەوتانە کە زۆر گرنگن بۆ بەرەوپێشچوونى وڵاتەکەمان لەڕووى زانستى و پزیشکییەوە.
پڕۆفیسۆر د. ئاریان شێخ خالس بەرزنجى باسى کوورتەیەک لە کار و چالاکییەکانى ئەنجوومەنەکەى کرد کە چەند بەرەوپێش چووە و هەوڵى زیاتریش دەدەن بۆ زیاتر خزمەتکردنى ئەم کەرتە. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 294
Donnez votre avis sur ce produit!