کاتی بەسەرچوو
گەڵا گەڵا
درختی ژیان هەڵدەوەرێ
ئەی دونیای رەنگاوڕەنگ
چۆن تێری دەکەیت
چۆن تێر و ماندوی دەکەیت
چۆن سەرخۆشی دەکەیت
ئەوەی ئەمڕۆ شەوق دەدا
لەم زووانە نوقم دەبێ
بەمزووانە دەنگی با دێ
لە سەر گۆڕە قاوەییەکەم
لە سەر منداڵە بچوکەکە
دایک بۆی دەچەمێتەوە
دەمەوێ جارێکیتر چاوەکانت ببینمەوە
ڕوانینت ئەستێرەمە
هەموو شتەکانیتر دەکرێ بڕۆن و بتەقن
هەموو شتێک دەمرێ، هەموو شتێ حەز دەکات بمرێ
تەنها دایکی نەمر دەمێنێتەوە
ئەوەی کە لێوەی هاتین
گەمەی پەنجەکانت ناومان دەنووسێت
لە نێو بای هەڵکردوو
هۆزانەوان: هێرمان هێسە
وەرگێڕان لە ئەڵمانییەوە: #باهۆز مستەفا# [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 131
Donnez votre avis sur ce produit!