بەڕێوەبەری شوێنەوار و کەلەپووری #دھۆک# وتی: بڕیارە 24 پڕۆژەی نۆژەنکردنەوە و ھەڵکۆڵین بۆ شوێنی شوێنەواریی لە سنووری پارێزگای دھۆک لەلایەن حکوومەت و زانکۆکان و ڕێکخراوەکان جێبەجێ بکرێن.
د. بێکەس بریفکانی، بەڕێوەبەری شوێنەوار و کەلەپووری دھۆک ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی #پارتی دیموکراتی کوردستان# وتی: زیاتر لە 24 پڕۆژەمان ھەیە لە بواری شوێنەواریی، بەشێک لەو پڕۆژانە دەستپێکراون و بۆ بەشێکیش چاوەڕێی باشبوونی دۆخی کەشوھەوا دەکەین، ئەو پڕۆژانەش لەلایەن حکوومەت و زانکۆکان و ڕێکخراوەکان جێبەجێ دەکرێن کە دوو جۆرە پڕۆژەن، هەندێکیان نوژەنکردنەوەن و هەندێکیش ھەلکۆڵینی شوێنی شوێنەواریین.
د. بێکەس بریفکانی وتیشی: ئەو پڕۆژانەی بڕیارە نۆژەنبکرێنەوە 12 پڕۆژەن و بریتین لە شوێنی جارستین سەنتەری دھۆک و قەسری دلبی لە سەنتەری دھۆک و قەسری کمبرلاند لە سەنتەری پارێگای دھۆک و گۆرتانی میرا لە #ئامێدی# و خواندنگای قوبەھان لە ئامێدی و کوری سیریجی لە ئامێدی و گۆڕی پیر حەزان لە ئامێدی و کەنیسەی کلدانی لە ئامێدی و منارەی مزگەوتی ئامێدی و جەروانە لە شێخان و ھەلامەتا لە سەنتەری دھۆک و خنس لە #شێخان#.
بریفکانی باسی لەوەش کرد: 12 پڕۆژەی دیکەش کاری ھەڵکۆڵینیان تێدا دەکرێت لە شوێنی شوێنەواری، پڕۆژەی ئاسنگران لە کانی ھەسپان لە سنووری شارۆچکەی #بەردەڕەش# و باژێرە لە شارەدێی گردەسێن سەربە شارۆچکەی #ئاکرێ# و گۆمل لە کەلەکچی سنووری شێخان و نەھلە لە سنووری ئاکرێ و تل زید لە سنووری #سێمێل# لە دھۆک و بەنداوی مووسڵ و چەم پاشای لە سنووری سێمێل لە دھۆک و باستکێ لە سنووری سێمێل لە دھۆک و کەموونە لە سنووری سێمێل لە دھۆک و موقبلێ لە سنووری سێمێل لە دھۆک و ئێسیا لە سنووری شێخان و ئیتیتێ لە سەنتەری پارێزگای دھۆک. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 265
Donnez votre avis sur ce produit!