بەڕێوەبەری شارەدێی #کەڵەکچی# سەربە شارۆچکەی #شێخان# وتی: لە سنووری شارەدێی کەلەکچی یاریگایەکی وەرزشی و پارکێکی خێزانی بە گوژمەی 2 ملیار و 600 ملیۆن دینار جێبەجێ دەکرێن.
ھەڤال محەمەد شەریف، بەڕێوەبەری شارەدێی کەلەکچی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی #پارتی دیموکراتی کوردستان# وتی: یاریگایەک لەسەر بودجەی #حکومەتی ھەرێمی کوردستان# لە شارەدێی کەلەکچی درووستکراوە، ئێستا #28-01-2024# تەنیا ئیدارە و ڕووناکی و شوێنی دانیشتنی ھاندەران ماوە تەواو بکرێت ئەوەی دیکە ھەمووی تەواوکراوە، دوو کۆمپانیا جێبەجێی دەکەن بەشی یەکەم تەواو بووە کە یاریگاکەیە بە گوژمەی 900 ملیۆن دینار و بەشی دووەم ئیدارە و ڕووناکی و شوێنی ھاندەرانە ئەویش ئێستا لە قۆناغی جێبەجێکردن دایە بە گوژمەی 500 ملیۆن دینار و لە ماوەیەکی کەمدا ئەویش تەواو دەبێت و دەکەوێتە خزمەت وەرزشوانانی شارەدێی کەلەکچی.
ھەڤال محەمەد شەریف وتیشی: بڕیارە پارکێکی گەورەش لە شارەدێی کەلەکچی بە گوژمەی ملیارێک و 200 ملیۆن دینار درووست بکرێت، زەویشمان تەرخانکردووە و دەرخستەش ئامادەیە، تەنیا ماوە ڕەزامەندی بدرێت و دەست بە جێبەجێکردنی بکرێت. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 177
Donnez votre avis sur ce produit!