مانگ گلێنەی چاوی تۆیە
کە ئەڕوانێتە شەوم
هەر ڕۆژێک ڕێت کەوتە بەردەرکی ماڵم
ئینجانەیەک پڕ دەکەم لە ڕێحانە
هەر شەوێک غەریبیت کردم
بڕوانە ئەستێرەکان
چاوەڕوانییان لەمنەوە گرتووە
...
تۆ شەوێکی تۆراوی لە تەقویمی پاییزمدا
کە وەرزی ئەشقت تەشریفی هێنایە نیشتمانی دڵم
چەپکێ نێرگز هەڵدەواسم و
ئەتنێمە دیوی ناوەوەی ڕۆحمەوە
....
بە دەلاقەی شیعرێکمەوە
فانۆسێکی پرشنگداری
کە غەریبی دەنگت دەکەم
تەنهاییم باڵ دەگرێت و
لەپەنجەرەی خەیاڵمەوە
هەرتۆ دیاری
هۆزانەوان: #کەژاڵ ئیسماعیل عەبدوڵڵا# [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 125
Donnez votre avis sur ce produit!