=KTML_Bold=برای بەڕێز محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی فیدراڵ=KTML_End=
بەبۆنەی بەدەستھێنانی دەنگ و متمانەی زۆرینەی ئەندامان و دووبارە ھەڵبژاردنەوەتان بە سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی فیدراڵ، پیرۆزبایی گەرممان ئاراستەی بەڕێزتان دەکەین.
ئومێدەوارین بە ھاوکاری و پاڵپشتی ھەموو لایەک سەرکەوتووبن لەو ئەرکە نیشتمانی و گرنگەتاندا و، رۆڵی چاوەڕوانلێکراوی خۆتان ببینن لە پتەوکردنی پایەکانی دیموکراسی و حوکمڕانی مەدەنی و، چەسپاندنی بنەما سەرەکیەکانی دروستکردنەوەی عێراقی نوێ لەپێناو ئاشتەوایی و سەقامگیری و بەدیھێنانی خواست و داواکانی گەل و پێکھاتەکان و پێشکەوتنی وڵات، کە ئەمەش ئامانجی ھاوبەشمانە و بۆ بەدیھێنانیان ھاوکار و ھەماھەنگ و پاڵپشت دەبین.
دووبارە پیرۆزباییتان لێدەکەین و، ھەر سەرکوتووبن. [1]
مەکتەبی سیاسی
#پارتی دیموکراتی کوردستان#
#09-01-2022#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 209
Donnez votre avis sur ce produit!