ورتەیەک لە ژیانەوە
ئەو بۆ من هەموو شتێک بوو،
کە ئەو چوو،
من بیرم چوو لە ژیاندام..
لێ هێشتا قاچم هەیە،
هێشتا پێڵاوەکان ماندوو نەبوون،
دەبێت فێری ڕۆشتنیان بکەم،
کە قاچ هەبوو دارشەق ناڕوێنم!
هێشتا هەناسە ئەدەم،
تنۆک، تنۆک (با) لە درەختەوە دەگرمەوە
با تابلۆیەکی بێ ڕەنگە لە گیرفاندا گرینۆک،
دەبێ بە ڕەنگ دایکوتم،
ئینجا پێکەنینی فێرکەم،
پێکەنین ورتە، ورتەیەکە زاخاوی ژیان! [1]
هۆزانەوان: #ڕۆژ هەڵەبجەیی#
#19-06-2023#
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 158
Donnez votre avis sur ce produit!