بە ئومێدی کەمبوونەوەی زریانەکان
بارگرانیەکانت هەڵدەگرین
ئەی وەتەن
بە ئومێدی خۆشەویستیت
هەناوی برینەکانت ئاوپڕژێن دەکەین
ئەی نیشتمان
بەئومێدی خەبات بۆ ئایندە
دەستبەرداری سەختیەکانت نابین
ئەی وڵات
بە ئومێدی پێکەوە وەستان
ئاڵای ئاشتی هەڵدەکەین
نیشتمانی جوان
بە ئومێدی مێژووی دەوڵەمەند
سەردەمی سەخت تیمار دەکەین
ئەی کوردستان
ناوی نووسەر: #نادیە کۆیی# [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 262
Donnez votre avis sur ce produit!