لە دیدارێکدا لەگەڵ سکرتێری مەکتەبی سیاسیی #پارتی دیموکراتی کوردستان#، کۆنسوڵی نوێی بەریتانیا، پشتیووانیی وڵاتەکەی بۆ سەقامگیریی هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.
ئەمڕۆ #13-09-2021# لە بارەگای مەکتەبی سیاسی، #فازڵ میرانی#، سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پێشوازی لە (دیڤید هنت) کۆنسوڵی نوێی بەریتانیا و شاندی یاوەری لە هەرێمی کوردستان کرد.
لە دیدارەکەدا، وێڕای بەخێرهێنانی شاندی میوان، سکرتێری مەکتەبی سیاسی پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە کۆنسوڵی تازە کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست، ئامادەیی پارتی دیموکراتی کوردستانیشی بۆ هاوکاری و هەماهەنگی لەپێناو سەرخستنی کارەکانیان و زیاتر پتەوکردنی پەیوەندییەکان، دەربڕی.
لای خۆیەوە، کۆنسوڵی نوێی بەریتانیا سوپاسی سکرتێری مەکتەبی سیاسیی کرد بۆ ئەم پێشوازییە و، پشتیووانیی بەریتانیاشی بۆ سەقامگیریی هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.
بارودۆخی سیاسیی ئێراق و هەرێمی کوردستان و ناوچەکە و هەڵبژاردنەکانی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئێراق، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوون. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 246
Donnez votre avis sur ce produit!