کە خەوت هات سەرینت ناوێ، کە برسیت بوو، پێخۆرت ناوێ.
سەرین: باڵشت لەکاتی خەوتندا سەری دەکرێتە سەر، پێخۆر: بە شتێک دەوترێت کە بە نانەوە بخورێت (فەرهەنگی کانی)، مرۆڤ لە دوای کارکردن کە زۆر ماندووبێت، لە هەندێک جێگەی تایبەتدا گەر بیەوێت بخەوێت، سەرینی ناوێت، هەروەها کەسێک کە برسیبێت، هەرچی دەستکەوێت دەیخوات، پێخۆری ناوێت، مەبەست لەوەیە لەکاتی تەنگانەدا هەندێک شتی بەهادار، بەهای نامێنێت. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 57
Donnez votre avis sur ce produit!