ترێ بە گەنم، جۆرێکە بووە لە ئاڵووێری بازرگانی کە هەر لە دێرزەمانەوە تاوەکوو سەرەتای هەشتاکانی سەدەی بیست لە باشووری کوردستان کاری پێکراوە.
زۆرتر خەڵکی ناوچە سەختەکان و ئەوانەی کە خاوەنی ترێ و ڕەز بوون ئەم کارەیان دەکرد.
ترێکەیان بە باری کەر و بارگیر دەبردە ئەو ناوچانەی کە گەنمیان زۆربووە و لەگەڵ گەنم دەیانگۆڕییەوە.
#ئاڵووێر# ئەو پڕۆسەیەیە کە دراوی تێدا بەکارنایەت و گۆڕینەوەی شمەک بە شمەکە.
خاوەن ترێکە تەرازوویەکی پێ بوو و ترێکەی بەڕێژە بە گەنمەکە دەکێشا و هەردوو خاوەن ترێ و گەنمەکەیان دەگۆڕییەوە.[1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 172
Donnez votre avis sur ce produit!