ئەمڕۆ چوارشەممە، #21-02-2024#، لە ڕۆژی جیهانیی #زمانی دایک#دا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەخت لە پاراستن و پێشخستنی زمانی کوردی و زمانى دایک بۆ هەموو پێکهاتەکان دەکاتەوە.
#نێچیرڤان بارزانی#، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی: جەخت لە پاراستن و پێشخستنی زمانی کوردی و زمانى دایک بۆ هەموو پێکهاتەکان و بەهێزکردنی فرەچەشنیی زمان و کولتوورەکان لە کوردستان و مافی خوێندن و پەروەردە و فێربوون و ئازادیی زمانی دایک لە هەموو شوێنێکی سەر زەوی، دەکەینەوە.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەشڵێت: لەم یادەدا بە ڕێزەوە هەموو ئەوانە بە بیر دەهێنینەوە کە خزمەتیان بە زمانی کوردی و زمانی دایک لە هەموو پێکهاتەکانی کوردستان کردووە. دەستخۆشى لەوانەی له و خزمەتە پیرۆزە بەردەوامن لەپێناو پاراستنی گرنگترین ڕەگەز و بنەمای ناسنامەی نەتەوەیی و کولتووریدا کە زمانی دایکە. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 180
Donnez votre avis sur ce produit!