#نێچیرڤان بارزانی#، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەراوێزی کۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئەنتاڵیادا لەگەڵ یاشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا کۆبووەوە.
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ شەممە #02-03-2024# بەڕێز نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لە پەراوێزى کۆڕبەندى دیپلۆماسیى ئانتالیا و لە دیدارێکدا لەگەڵ بەڕێز یاشار گولەر وەزیرى بەرگریى تورکیا، دوایین پێشهاتە ئەمنییەکانى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست و مەترسى و هەڕەشەکانى تیرۆریان تاوتوێ کرد.
هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر گرنگیى پاراستنى ئارامى و سەقامگیریى ناوچەکە و هەوڵدان بۆ ڕێگرتن لە تەشەنەسەندنى زیاترى ئاڵۆزییەکان، هەروەها داکۆکییان لە برەودان بە پەیوەندییەکانی تورکیا لەگەڵ ئێراق و هەرێمی کوردستان کردەوە. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 77
Donnez votre avis sur ce produit!