ناوی تابلۆ: شاری #هەولێر#
ناوی هونەرمەند: کلاودیۆ جیمز ڕیچ
ساڵی نەخشاندنی تابلۆ: 1820
=KTML_Bold=تێبینی:=KTML_End= تابلۆی شاری هەولێر لەلایەن گەریدی ئینگلیز (کلاودیۆ جیمز ڕیچ) لە ساڵی 1820 کێشراوە، جێی باسە ئەم گەریدە ئینگلیزە لە گەشتە سێ ڕۆژەکەی بۆ هەولێر لە یاداشتێکدا دەڵێت: #قەڵای هەولێر# هەزار ماڵ لەخۆ دەگرێت و لە خوار قەڵاکەشەوە چوار هەزار ماڵی تێیدایە، واتە دانیشتووانی ئەم شارە لە پێنج هەزار ماڵ، لە (کورد، تورک، کلدان و ئاشوور) پێکهاتوون. جێی باسە ئەم هونەرمەندە پلەکانی گەرمای ئەو سێ ڕەۆژە واتە ڕۆژەکانی #26-10-1820#، #27-10-1820#، #28-10-1820# تۆمار کردووە، هەروەها لە بەشی چەپی ئەم تابلۆیە #منارەی چۆلی#ش بەدەر دەکەوێت. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 154
Donnez votre avis sur ce produit!