یانەی #ئامەد#سپۆر ساڵی 1972 دامەزراوە و درێسەکەی تێکەڵەی ڕەنگەکانی (سوور -سەوز -سپی)یە سەرەتا لەژێر ناوی مەلیک ئەحمەد تورام سپۆر بەشداری لە خولە میللییەکانی ئامەد دەکرد.
ساڵی 1990 یانەکە لەلایەن شارەوانیی ئامەدەوە کڕدرا و ناوەکەی بۆ (یانەی شارەوانیی دیاربەکر) گۆڕرا.
ساڵی 2006-2007 توانی لە خولی پلە سێ خۆی بگەیەنێتە خولی یانە پلە دووەکانی تورکیا.
ئەو یانەیە هەوراز و نشێوی زۆری بڕی؛ وەرزی 2013-2014 لە نیو پلیتی بۆ خولی پلە دوو بەدەستهێنا، بەڵام لە یاریی بەرانبەر ئاڵانیاسپۆر دۆڕا و لە خولی پلە دوو مایەوە.
ڕۆژی #28-10-2014# لە کۆنگرەیەکدا ناوی یانەکە گۆڕا بۆ ئامەدسپۆر.
سەرەتا دژایەتیی زۆری ئەو یانەیە کرا و بەهۆی ناوەکەیەوە گوشاری زۆری لەسەر درووستکرا، بەڵام دواتر پەسندکرا. ئەگەرچی تا ئێستاش لە یارییەکانی ئامەدسپۆر زۆربەی جار گرژی و پشێوی درووستدەبێت.[1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 244
Donnez votre avis sur ce produit!