مارشی ئەنفال و کیمیاباران
ئەم وڵاتی بەفرو خۆرو شەهیدانە
ئەم وڵاتی ئەنفال و کیمیا بارانە
گیان بەخشین و پێناسەمان
خەبات و قوربانی دانە
ئەم نیشتمانە لەت لەتە
وڵاتی ڕەنج و حەسرەتە
خوێن سمبولی خەباتمانە
باڵای شەهید بەیداخمانە
ئەم وڵاتی بەفرو خۆرو شەهیدانە
ئەم وڵاتی ئەنفال و کیمیا بارانە
شەهید کراین بەڵام زیندووین
وەکو چیا خۆ ڕاگرتووین
ئامانج دوانەی خەباتمانە
سەر بەخۆیی کوردستانە.
هۆنراوە: #محەمەد پاکژ#
ئاوازو مۆزیک: لاوک لەتیف
ساڵ: 2024
وتنی: کۆرس [1]
Click to show the video Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 412
Donnez votre avis sur ce produit!