دەرفەت
من زۆر لە غەریبی دەترسم
وەرە با باوەشت بکەم بە نیشتمان
بە وەرزی زریاندا ڕەت دەبم
هەتا دێم هەستمەوە
شەپۆلێ بەسەرما دەڕووخێ
ئەمخاتە گێژەنی بێ ئامان!
هەتا چاو بڕ ئەکات
شەپۆل و گێژاوە
دەست کورتتر لەوەم کە
لە پاپۆڕ دانیشم
بەلەمی هیواشم شکاوە!
وەرە وەک بەندەرێ
ئامێزت بکە بە لەنگەرم
تەنیایی دەستڕێژم لێ ئەکات
من زۆر لە غەریبی دەترسم
بانگم کە...
با ئەوین بکەم بە سەنگەرم
شکاوە، شکاوە...
بەلەمی نەجاتم شکاوە
من بۆنی هەڵۆ لە هەناسەی بای زریان دەبیستم
وا دیارە بۆ کۆتر دەرفەتێ نەماوە
سەرچاوە: #زڕەی زنجیری وشە دیلەکان# [1]
هۆزانەوان: #جەلال مەلەکشا#
سەرچاوەی دەق: ڤەژینبوکس [2]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 112
Donnez votre avis sur ce produit!