ڕەجمم بکەن، تاوانبارم
ڕەجمم بکەن، تاوانبارم
سەرم بکەن بە بنچینەی منارەکان
وەرن بمکەن بە حەللاجێ
بۆ سەمای سەر قەنارەتان
تاقە شێعرێکم ناتوانن دەستەمۆ کەن
لە گێژەنی هەستی خۆما نوقمەسارم!
ببن بە خوا تووڕتان دەدەم
خوای وەک ئێوە ناپەرەستم
نابم بە بەرد سەری خەڵکم پێ بشکێنن
نابم بەدار بۆ فەلاقە
چقڵی ئێوە قەت ناڕوێ
لە ناو بێستانی سەد تەرزم
بۆ ئێوە قەت لینی نابێ
خامەی ڕەنگینی سەربەرزم
سەختم وێنەی پۆڵا و ئاسن
شەپۆلێکی شێت و یاخیم
خەوی بەندەر ئەشێوێنم
دیلم دەکەن هانێ دەستم
ئەوەش گەردن هەڵمواسن.
سەرچاوە: #زڕەی زنجیری وشە دیلەکان#. [1]
هۆزانەوان: #جەلال مەلەکشا#
سەرچاوەی دەق: ڤەژینبوکس. [2]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 63
Donnez votre avis sur ce produit!