ناو: سەید ئەحمەد
نازناو: حەسەنی فەرد
ساڵی لەدایکبوون: 1940
ساڵی کۆچی دوایی: 2019
شوێنی لەدایکبوون: #مەهاباد#
شوێنی کۆچی دوایی: #تەورێز#
$ژیاننامە$
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد لێکۆڵەر و نووسەر ساڵی (1319هەتاوی) 1940ز. لە شاری مەهاباد لەدایکبووە.
ساڵی (1356هەتاوی) 1977ز. لە زانستگەی تاران بڕوانامەی کارناسیی کۆمەڵناسی وەرگرتووە و ماوەی 30 ساڵ وەکوو مامۆستا لە قوتابخانەکانی شاری مەهاباد وانەی کۆمەڵناسی وتووەتەوە.
دیوانە شیعرێکی چاپ کراوە و زیاتر لە 8 بەرهەمی دیکەشی ئامادەی چاپکردنە.
بە یارمەتیی مامۆستا حەسەنی فەرد دیوانی شیعرەکانی #مەلا مارف کۆکەیی# لە ماوەی 65 ساڵاندا کۆ کراوەتەوە و بە چاپ گەیشتووە.
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد شاعیر و نووسەر، ساڵی 2019ز. لە شاری تەورێز کۆچی دوایی کرد. لە گۆڕستانی شاعیران و هونەرمەندانی مەهاباد بە خاک سپێردرا. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 305
Donnez votre avis sur ce produit!