گووی وشک بە قونی نەقیزەوە دەنووسێت.
نەقیزە: دارێکی درێژە نووکێکی ئاسن بەسەرەکەوەی قایم کراوە، کەر و گاگەلی پێ لێ دەخوڕێت (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە)، لە کوردەواردا گاوان بە نەقیزە گاگەل لێدەخوڕێت، نەقیزە لە ڕان و قونی گاگەل دەکوتێت کاتێک باش بەڕێدا نەڕۆن، بۆیە دەشێت قیزەکە پیس ببێت. مەبەست لەوەیە کاری ناڕێک ئەنجامی خراپە.[1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 18
Donnez votre avis sur ce produit!