$دەرەوەی کوردستان$
- سەرۆک کۆماری داگیرکەری فارس، ئیبراهیم ڕەئیسی بە گەشتێک چووە پارێزگای ئازربایجانی ڕۆژهەڵات و هەلیکۆپتەرەکەی کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەست دا. لەگەڵیدا 8 کەسی تر کە یەکێکیان وەزیری دەرەوەی داگیرکەری فارس بوو ئەوانیش گیانیان لەدەستدا. لە سەردەمی ئیبراهیم ڕەئیسی بارودۆخی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە خراپترەوە بۆ خراپترین چوو و زۆرترین کۆڵبەری کورد لە سەردەمی فەرمانڕەوایی ئەمدا تیرۆرکراون. هەر لە سەردەمی ئەمیشدا بوو شۆڕشی ژینا دەستی پێ کرد و هەزاران کەس شەهید و زیندانی کران.[1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 77