تەگبیرکەری خەرکی سەرلێشێوای مارێ خۆی
لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر# چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (تەگبیرکەری خەرکی سەرلێشێوای مارێ خۆی)، زۆر کەس لە کۆمەڵگەدا هەن کێشە و گرفتە کۆمەڵایەتییەکانی خەڵک و هاووڵاتییان و دۆست و کەسوکار چارەسەر دەکەن، بەڵام بۆ تەنگژە و ناڕێکی و ناتەبایی ماڵی خۆی ناتوانێت هیچ چارەیەک بدۆزێتەوە بۆ ئەمە وتراوە: تەگبیرکەری خەرکی سەرلێشێوای مارێ خۆی. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 50
Donnez votre avis sur ce produit!