مار پێوەیداوە و لە گوریس سڵ دەکا.
گوریس: هەودایەکی بادراوە لە خوری مەر یان مووی بزن درووستدەکرێت، بۆ بەستنی دەوار و زۆر شتی تر بەکاردێت، مار خشۆکێکی ژەهراوییە، لە گەرمیان و کوێستانی وڵاتی کوردەواردا بوونی هەیە، شێوەی لە گوریس دەچێت، واتە: ئەوەی مار پێوەی دابێت، لە گوریس دەترسێت، بە کەسێک دەوترێت کە ستەم ترساندبێتی، لە هەموو جووڵەیەکی نائاسایی بترسێت.[1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 18