تفی باوێیە ئاسمانێ دەیبەستێ
لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر# چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (تفی باوێیە ئاسمانێ دەیبەستێ)، شەوی زستانانی دەشتی هەولێر زۆر ساردە و پلەکانی گەرما زۆر نزم دەبنەوە، زوقم و شەختە دەکەوێت، باوێیە واتە: هەڵبدەیتە، بۆ وەسفکردنی ئەو حاڵەتە بە ئیدیۆمەوە وتراوە: تفی باوێیە ئاسمانێ دەیبەستێ.[1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 96
Donnez votre avis sur ce produit!