خوا ئەو خوایەیە ماری دایتە جوولەکەی و کیریشی دایتە کەرێ
لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر# چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (خوا ئەو خوایەیە ماری دایتە جوولەکەی و کیریشی دایتە کەرێ)، ماڵ، مار، جوو پێش ئەوەی لە ناوچەکە دەربکرێن لە ساڵی 1948 بە پیشەوەری و دەوڵەمەندی بەناوبانگ بوون خاوەن سەروەت و سامانێکی زۆر بوون، لە کوردەوارییدا خەڵکی ڕەشوڕووت و هەژار و دەست کوورت و نەدار و ناگوزوور زۆر بووە، سەبار و بن باریش ئەو هەژارانە چاویان هەر لە دۆخین بووە وەکوو وتراوە: #فەقیر چاوی هەر لە دۆخینە، دەورەمەند چاوی هەر لە جۆخینه# بۆیە هەژاری کورەدەواری ئێرەیی بە دوو شتان بردووە بە چووکی گەورەی نێرەکەرێ و داهاتی زۆری جوولەکان، لەو ئیدیۆمەدا ئەوەیان خسووەتە ڕوو: خوا ئەو خوایەیە ماری دایتە جوولەکەی و کیریشی دایتە کەرێ.[1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 133
Donnez votre avis sur ce produit!