نەنووستنی سەر بەڕ، نەئاگری داری تەڕ، نەژنی ماران گەڕ
لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر# چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (نەنووستنی سەر بەڕ، نەئاگری داری تەڕ، نەژنی ماران گەڕ)، بەڕە لە کۆندا وەکوو پەتۆ و بەتانی و جاجم لە کاتی نووستن و خەودا بەخۆدا دەدرا، نەوەکوو لەسەری بخەون وتراوە: نەچییە بن بەڕەی دوژمنم، داری تەڕیش بەهۆی تەڕییەوە ئاگر ناگرێت و چەقەوێڕە و دووکەڵێکی زۆر دەکات و بۆ ژنی ماڵانگەڕێش #حافزی مەهابادی# وتویەتی:
ژنی ماڵانگەڕ دەکەوێتە سواڵ
پیاوی زگەڕوو قەت نابێ بەماڵ،
بۆیە کورد بۆ ئەمانە وتویەتی: نەنووستنی سەر بەڕ، نەئاگری داری تەڕ، نەژنی ماران گەڕ. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 45
Donnez votre avis sur ce produit!