هاوینان ماری فەقیران
لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر# چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (هاوینان ماری فەقیران)، وتراویشە: بۆیە هاوینم پێ خۆشە کەس ناڵێ گونت داپۆشە، زستان هات بەرگی فەقیری دڕا، کاتێک پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە ماڵە هەژارەکان پێویستیان بە پیتاک و سوتەمەنی نامێنێت و خۆیان و ماڵ و منداڵیان تێر دەخۆن لە بەروبوومە زۆر و زەوەندەکانی هاوینه، بۆیە کوردەواری وتویەتی: هاوینان ماری فەقیران. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 31