لە درێژەی یارییەکانی جامی یانەکانی ئێراق و لە قۆناغی دووەمی یارییەکانی دا کە 20 یانە بەشدارە، تیمی تۆپی پێی یانەی وەرزشی پێشمەرگە لە دەرەوەی یاریگەکەی و لە شاری #بەغدا#ی پایتەختی ئێراق بوونە میوانی یانەی نەفت.
لەو یاریەدا کە لە کاتژمێر 2:00ی پاش نیوەڕۆی ڕۆژی شەممە #03-02-2024# و لەسەر یاریگەی ئەمانە بەغدا بەڕێوەچوو، سەرەنجام و دوایی ململانێی یاریزانانی هەردوو تیم یانەی نەفت توانیان بە ئەنجامی گۆڵێکی بێ وەڵام بردنەوە بەدەست بهێنن بەو ئەنجامەش پێشمەرگە ماڵئاوای لە جامی یانەکانی ئێراق کرد. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 59