کاتێک شێعری خۆشەویستیی تۆ دەنووسم
—دەست بە تکا—
وشە دوای وشە چاوەڕێن،
دە پێم بڵێ: ئەمن کامیان هەڵبژێرم؟
خاک، نیشتمان، وڵات یا زێد؟
کاتێک فکری دووربوون لە باڵای تۆ دەکەم
—دەست بە تکا—
یەک بەدوای یەکدا چاوەڕێن،
دە پێم بڵێ: ئەمن کامیان بە جێ بێڵم؟
ژان و ئازار یا دەرد و ئێش؟[1]
هۆنەر: #مارف ئاغایی#
پەرتووکی: #زەوی سەخت و ئاسمانی دوور#
ساڵی:1996
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 57
Donnez votre avis sur ce produit!