بەڕێوەبەری چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی ئیدارەی سەربەخۆی #زاخۆ# دەڵێت: لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بەردەوام پڕۆژەی تازە ئەنجام دەدرێن، ئێستا نۆ پڕۆژە بە گوژمەی ھەشت ملیار دینار لە بواری جێبەجێ کردن دان.
بەشار معاوی سەعید: بەڕێوەبەری چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، وتی: ئێستا لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ نۆ پڕۆژەمان لە ناوچەی دەرکار، بێگوڤا، ڕزگاری، ڕێگای سەرەکی و گوندەکان کاریان تێدا دەکرێت، ھەر پڕۆژەیەک بودجەیەکی بۆ تەرخان کراوە، لە 500 ملیۆن دینار تا ملیارێک دەست پێدەکات.
بەشار معاوی وتی: کۆی گشتیی ئەو بودجەیەی بۆ ئەو نۆ پڕۆژەیە تەرخانکراوە دەگاتە ھەشت ملیار دینار، چونکە ئێمە پلانی بەردەواممان ھەیە بۆ چاککردنەوە و نوژەنکردنەوەی ڕێگاکان، حکوومەتیش بەردەوام بودجەمان بۆ تەرخان دەکات، ئێمەش بەشێوەیەکی زۆر باش ڕێگاکان نۆژەن دەکەینەوە، بۆیە ڕێژەی تەواوکردنی پڕۆژەکانیش جۆراوجۆرە، ھەیە 10% و ھەندێکیش 90%ی تەواو بووە، بۆیە ڕێژەی تەواوبوونی ھەر یەکێک بە ڕێژەیەکە.
ھەر ئەمڕۆ #02-06-2024# بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ئاگاداری شوفێران دەکاتەوە، لەئەمڕۆ 02-06-2024وە ڕێگای سەرەکی دھۆک بۆ زاخۆ لە نزیک تونێلی زاخۆ بەھۆی نۆژەنکردنەوەوە دەگیرێت، سایدی ھاتن لە #دھۆک# بۆ زاخۆ دەبێتە یەک ساید، لە زاخۆ بۆ دھۆکیش سایدی چوون لە تونێلی گەلی زاخۆ بۆ جادەی خزمەتگوزاری دەگوازرێتەوە. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 54
Donnez votre avis sur ce produit!