کە پاییز هات
هەموو شەوێ
وەک گڵۆپێ
بەسەر لکی دارەکانا شۆڕ دەبمەوە
دەبمە چاوی ئەو گەڵایەی
دەستی خەزان
لە دەفتەری ئەم دارستانە دەیدڕێ،
با کوێرانە
بەرەو مردن
ڕێگە نەبڕێ. [1]
هۆنەر: #مارف ئاغایی#
پەرتووکی: #زەوی سەخت و ئاسمانی دوور#
ساڵی: 1990
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 52
Donnez votre avis sur ce produit!