ئەی ئەستێرە کشاوەکەی دنیای هەستم
لە ئامێزی کام ئاسماندا جریوەت دێ؟
وا لەناو سەد چەپکە پرشنگدا و لەم دوورەوە
پرشنگی تۆ ئەناسمەوە
لەناو یەک ئاسمان ئەستێرە و
دنیایەک تیشک و ڕووناکی و دەنگ و ڕەنگدا
ئەی ئەستێرە کشاوەکە، ئەتناسمەوە.
خۆت لە ڕووبار مەشارەوە
تۆ منداڵی ئەم مەڵبەندەی
هاژەی چەم و خوڕەی ڕووبار
دەنگی چرپەی سەوڵی دڵدار
ئاشنا و ڕوشنای دەروونی تۆن
خۆت لە ڕووبار مەشارەوە
لەگەڵ یەکەم پەڵە هەوردا
بەسەر سنگی زەوی خۆتا داکەرەوە
داکەرەوە... [1]
هۆنەر: #ژیلا حسێنی#
پەرتووکی: #گەشەی ئەوین#
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 36
Donnez votre avis sur ce produit!