نوێژی هەینی پێ تەواو نابێت
هاوشێوەی ئیدیۆمی #نوێژی جەماعەتی پێ تەواو ناکرێت#ە، نوێژی هەینی یەکێکە لەو نوێژانەی کە لەسەر پەیڕەوانی ئایینی ئیسلام فەڕزکراوە، دەوترێت سێ هەینی لەسەر یەک نەچییە ئەو نوێژە بەبێ هۆکار ئەوە کاریگەریی لەسەر باوەڕ دەبێت و لەقی دەکات، هەندێک بیربۆچون هەیە کە دەڵێت نوێژی هەینی پێویستە (40) کەس بن بۆ ئەوەی ئەو فەڕزە جێبەجێ بکرێت هەندێکجار لە ئاواییەک خراپ ئەو چل کەسە پەیدا دەبێت، ئەگەر کەسێک پیاو نەبێت بەتەوسەوە دەوترێت: نوێژی هەینی پێ تەواو ناکرێت. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 139
Donnez votre avis sur ce produit!