له بەحرێ دەست بۆ کەفێ دەبەیت
بەحر، دەریایە، کەف: شتێکی سپی بێ نموودە لە شەپۆلی دەریا و ئەسپون و تاییت و سابووندا لەگەڵ ئاودا پەیدا دەبێت، سووکەڵە و بێ کێشە و لینج و لیچقە، دەریای بێ بن و قووڵ و تاریک و بێ ئامان پڕ مەترسیە و چونکە مرۆڤ قووت دەدات و دەیخنکێنێت، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و بۆ کەسێک ئەگەر هیچ شتێک نەبێت بۆ دەربازبوون لە کێشە و گرفت ناچار پەنا بۆ شتی بێ کەڵک و هیچ و پوچیش دەبات بۆیە وتراوە: لە بەحرێ دەست بۆ کەفێ دەبەیت.[1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 95
Donnez votre avis sur ce produit!