ناونیشان: $دیپلۆماسی کورد لە لێوارەی مەترسی یان بێدەنگی لە ئاست ناسیونالیزمی کورد.$
نووسین: #هیوا ساعدی#
ناوەرۆک: وتاری سیاسی
دیپلۆماسی کورد لە لێوارەی مەترسی یان بێدەنگی لە ئاست ناسیۆنالیزمی کورد، واتا ئایدۆلۆژی سایکۆلۆژی مرۆڤی کورد و تراژدی ڕەهەندی سەربەخۆیی.
دیموگرافیاکانی جیهان هەموو ڕوو لە ئالۆزی و گرژی دەڕوات و پێچەوانەی کورد ڕوو لە دیسکۆرسی بێخەبەری و دیپلۆماسیکی دۆگم لە سیاسەتەکانی ناوچە و کۆلۆنیالیزمی زلهێزەکان کاریگەریی سەپاندووە لەسەر بەرهەمی سەربەخۆیی و ناوەرۆکی مرۆڤی کورد ڕوو لە سایکۆلۆژی ڕۆحی پیرۆزی کورد کردووە.
لە بەسەرهاتی تەراتێنی یەکریزی ماڵی کورد لە هەر چوار پارچە میکانیزمی داگیرکەرانی کوردستان هەوڵیان ئەوە بووە سڕانەوەی بەها مێژووییەکان و ئاسمیلاسیۆنی زمان و جلوبەرگ و ...
کورد لە بزاڤی ڕزگاری بکەوێتە بزاڤی حوکمڕانی، تەنانەت باشووری کوردستان بەو هەموو هەوڵە داویەتی بۆ دیپلۆماسی کورد لە هەرێمی کوردستان گەیشتووە لێواری پڕ مەترسی هەڵەکانی ڕابردوو دووپات نەکاتەوە. خزمەتکردن بەتوانای دیپلۆماسی لە هەر چوار پارچە ئەزموونی کێشەکانی سەردەم لە ناوچە و جیهان دەستکەوتەکانی پڕ سەنگ و نیشتمانی تر لە ڕابردوو بکات. دڵت بۆ سەرکەوتنی نیشتمان لەکوتان بێت و دەستکەوتەکانی ئەو ئاهەنگە شینت پێ بگێڕێت. کورد جارێکی دیکە دەتوانێت لەهەمبەر بارودۆخی مانیفستی ئازادیی بایەخەکانی خۆی بناسێت. $کوردبوون ناوەرۆکی باس بێت نە کوردی هەربەشێک بۆ خۆی کورد بێت.$
#01-06-2024#
[1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 52
Donnez votre avis sur ce produit!